ک.م.م.ک kmmk: دوانیوەڕۆی 24ی ڕەشەممەی 1396ی هەتاوی دەروێشێکی گونابادی خەڵکی ئاودانان لەپارێزگای #ئیلام#،بەناونیشانی “تەقی مورادی” لەشاری #کامێران# لەماڵی هاوەڵ زاواکەی دەسبەسەر کرا.
بەگوێرەی باسەکە بڕای ناوبراویش بەهۆی بەشداریکردن لە ڕووداوەکانی “گوڵستانی حەوتەم” لەزیندانی فشافویە دایە.
ناوبراو پاش دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گوازرایەوە بۆ تاران وهێشتا هۆکاری دەسبەسەریەکەی ئاشکرا نەکراوە.
کۆماری ئیسلامی بەشێوەی سیستەمانە ساڵانێکە بەرانبەر بە دەروێشەکانی گونابادی و یارسانەکان وهەموو بیرجیاوازەکان لەوپەڕی هۆڤییەتیدا هەڵسوکەوت دەکات وبەبێ هۆکار دەسبەر وزیندان وئەشکەنجە وتەنانەت دەیان کوژێ وهەر لەم ماوەی پێشوودا چەندد کەسی لەژێر ئەشکەنجەدا لێ کوشتن.
#کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#
#14-03-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,354 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!