ئەمڕۆ ڕۆژێکە پڕ نوور، دونیا ماڵە ماڵە لە سرور، ژاڵە دەدرەوشێتەوە، لالە دەگەشێتەوە، دارو درەخت دەپشکون. بەروسەمەر دەردەکەون، فەلەک وەک خێوەتی زبر جەدی هەڵداوە، زەمین کەوای ئەتڵەسی سەبزی گۆڵگوڵی لەبەر کرا. ئافتابی عالەم درەخشانە خورشیدی خاوەری بە ئەشیعەی زەهەبی زەڕ ئەفشانە، نێزیکە بڵێم ئەرزو سەما، کەوتیتە ڕەقس و سەما، ئەمە چ باس و خواسە چ ئەسەرە چ خەبەرە.....؟
بەڵێ ئەمڕۆ ڕۆژی مرادە، #نەورۆز#ی گەلە، حەقە، ڕۆژی زۆر موبارەکە.ئەوەڵی بەهارە، یەکی ئیعتیدالی لەیل و نەهارە، جەژنە جەژنی ئۆممەتە، جەژنی محەبەت و ئولفەتە.
مەلا محەمەدی جەلیزادە (#مەلای گەورە#)
#21-03-1938# ڕۆژی دوو شەممە
بەردەرکی سەرای شاری #کۆیە#.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,592 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!