ئاژانسی کوردپا: حەوت کەس لە پارێزەرانی کورد و غەیرە کورد، لە ڕۆژی جیهانی هۆشداری لە بارەی مەترسییەکان و هەوڵدان بۆ پاککردنەوەی مین نامەیەکیان ڕوو لە سەرکۆماری ئێران بڵاو کردەوە.
لەم نامەیەدا هاتووە، کە ئێران یەکێک لە وڵاتە ئالوودە بە مینە چێندراوەکانە، بە جۆرێک کە نزیکەی زیاتر لە 16 میلیۆن مینی چێندراو لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، ئیلام، کرماشان و خوزستاندا هەن، کە بە هۆی بارینی بەفر و باران و گەڕانەوەی دانیشتووانی کۆچکردووی کاتی شەڕ بۆ ئەم ناوچانە، ژمارەیەکی ئەم مینانە شوێنەکانیان گۆڕانی بەسەردا هاتووە و لە ناوچە کشتووکاڵییەکاندا بڵاو بوونەتەوە، بە شێوەیەک کە هەر چەند جارێک ئەم مینانە دەتەقێنەوە و خەساری قەرەبوونەکراوی بۆ هاووڵاتییانی ئەم ناوچانە و ڕێبوارانی دەبێت، کە ژمارەیەکی زۆری ئەم قوربانیانە منداڵانێکن بۆ تێپەڕاندنی کاتێکی خۆشی دەچنە ئەم شوێنانە و یان کۆڵبەرانێکن بۆ بەدەستهێنانی بژیوی ژیانیان لەو شوێنانە کۆڵبەری دەکەن.
لە بەشێکی تری ئەم نامەیەدا لە شێوەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی مین و کەمکردنەوەی قوربانیەکان، ئاماژەیان بە هۆشیارکردنەوە و ڕاهێنانیان وەک یەکێک لە ڕێگە سەرەکییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مین کردووە.[1]
#04-04-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,674 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!