بەدڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەی بارزانی و کۆمەڵگەی کوردی دلۆڤان ئیدریس بارزانیمان بیست. کۆچی هەمیشەیی دلۆڤان بارزانی کۆستێکی گەورەیە بۆ بنەماڵەی بارزانی و گەلی کورد. بەم بۆنەیەوە هاوبەشی قووڵی خەمی بنەماڵەی بارزانین. داواکارین خوای گەوره، ڕەوانشاد بخاتە ژێر دلۆڤانی خۆیەوە و سەرەخۆشی لە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسعوود بارزانی و تەواوی بنەماڵەی بارزانی دەکەین.
رەوانشاد دلۆڤان ئیدریس بارزانی کەسێکی کاریگەر بوو لە خەبات و بەرخودانی گەلی کورد بۆ ئازادی و بەدەستهێنانی مافەکان. هەروەها کاری لەپێشینەی بایەخدان بوو بەمێژوو، کولتوور بەها سیاسییەکانی کورد. هەربۆیە بەردەوام لە خەمی کۆکردنەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوان، یادەوەرییەکان، بەڵگە و بەهاکانی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی دژ بەگەلی کورد بوو، چونکە دەیزانی بەکۆکردنەوەی یادەوەرییەکان و بەهاکانی گەل، دەتوانرێت لە مێژوو و دڵی هەموو تاکێکدا بەزیندوویی بهێڵێتەوە. بەتایبەتی لە ڕووی کۆمەڵایەتییدا، ڕەوانشاد لە باشووری کوردستان خزمەتی زۆر گەورەی هەبوو. هەربۆیە لەدەستدانی ئەم کەسایەتییە کۆستێکی گەورە بوو بۆ هەمووان. بەم بۆنە خەمبارەوە، دووبارە دڵگرانی و خەمی خۆمان ڕادەگەیێنین. لە خودا داواکارین ڕەوانشاد بخاتە ژێر دلۆڤانی خۆیەوە و دووبارە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسعوود بارزانی دەکەین.
کۆنسەی سەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە
سێشەممە
#03-04-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,795 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!