ئاژانسی کوردپا: بە هۆی تەرخان نەکردنی پارە و تێچوو، سازکردنی نەخۆشخانەی 160 تەختی شاری #سەڵماس#، لە پارێزگای #ورمێ#، ماوەی یەکساڵە ڕاگیراوە.
فەرمانداری شاری سەڵماس، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئیسنا ڕاگەیاند: نەخۆشخانەی 160 تەختی شاری سەڵماس، لە یەکساڵی ڕابردووەوە بە هۆی نەبوونی پارە لە بواری سازکردنەوە، هیچ بەرەوپێشچوونێکی نەبووە و ئەو پڕۆژەیە ڕاگیراوە.
مورتزا ئەسغەری هەروەها ڕایگەیاندووە: ئەو نەخۆشخانەیە لە زەوییەکی 5 هێکتاری سازکراوە و تەنیا 18٪ لە کارەکانی ئەنجام دراوە و هەتاکوو ئێستە بڕی 6 میلیارد تمەن پارە لەو پڕۆژەیە خەرج کراوە.
بە وتەی ئەو بەرپرسە حکوومەتییە، بۆ تەواوکردنی ئەو نەخۆشخانەیە بڕی 5 میلیارد تمەنی دیکە پارەی پێویستە و لە ساڵی ڕابردوودا (96) هیچ پارەیەک بۆ ئەم نەخۆشخانەیە تەرخان نەکرابوو و بەو هۆیەوە ماوەی زیاتر لە یەکساڵە ئەو پرۆژەیە ڕاگیراوە.
ڕاگیرانی پرۆژەی نەخۆشخانەی شاری سەڵماس، تەنیا تایبەت بە پارێزگای ورمێ نییە و لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ئێران بە هۆی تەرخان نەکردنی پارە بۆ پرۆژە ئاوەدانییەکان، لەگەڵ کێشە و گرفت بەرەوڕوون.[1]
#11-04-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,927 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!