سەرۆکی دەستەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان ژمارەی دەنگدەران، ژمارەی کورسییەکان و هەروەها ژمارەی لیست و کاندیدەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات کە بڕیارە لە 12-5-2018 لە عێراق و کوردستان بەڕێوەبچێت.
مازن عەبدولقادر، سەرۆکی دەستەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا لەبارەی ئامارەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە گشتی سێ ملیۆن و 144 هەزار و 730 کەس مافی دەنگدانی هەیە لە هەرێمی کوردستان، 25 قەوارە لە هەڵبژاردنەکە بەشدارن کە 19 یان حیزبن، 4 یان هاوپەیمانین و 2 پاڵێوراوی سەربەخۆیش لە هەڵبژاردنەکە بەشدارن.
سەرۆکی دەستەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان ژمارەی کاندیدەکانیشی ئاشکرا کرد و گوتی: بەگشتی 503 کەس خۆیان کاندید کردووە کە 357 کەسیان لە ڕەگەزی نێرن و 146 کاندیدش لە ڕەگەزی مێ-ن.
ژمارەی کورسییەکانی هەرێمی کوردستان بەگوتەی مازن عەبدولقادر 46 کورسییە کە بەو شێوەیە دابەشکراون..
-پارێزگای هەولێر 16 کورسی کە یەکێکیان بۆ کۆتای مەسیحییە
- پارێزگای سلێمانی 18 کورسی
- پارێزگای دهۆک 12 کورسی کە یەکێکیان بۆ کۆتای مەسیحی دەبێت.[1]
#15-04-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,972 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!