هێزەکانتان لە ئەیالەتی سەرحەد، ڕۆژی 20ی ئایار / 30ی گوڵان لە شارۆچکەی گیوربولاک لە ناوچەی بازیدی ئاگری لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی تورک، هێزی تایبەتی جەندرمە (JOH) چالاکییەکی سەرکەوتوانەیان ئەنجامدا و پەیامی خۆیان بە دۆست و دوژمن گەیاند.
لەو چالاکییەدا، کە هێزەکانی ئێوە بە ڕێبازی فیدایانە ئەنجامیانداوە، گورزێکی قورس لە هێزەکانی دوژمن درا و هێزەکانی دوژمن کوژراوێکی زۆریان لێکەوتووەتەوە.
ئەو گورزە لەو هێزە درا، کە بەویدا تێدەپەڕین و ئەوەش وەڵامێکی پێویست بوو بۆ هێزە ئاسمانی و زەمینییەکان، کە کاریان ئەوەیە لە ئاسمان و زەوییەوە چاودێریی هەموو شتێک بکەن و دەستوەردانی خێرا ئەنجام بدەن، بەڵام ئەو چالاکییە دەستەوەستانی کردن.
لەبەر ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییە سەرکەوتوانە، بە ناوی بەڕێوەبەریی بزووتنەوەکەمانەوە، پیرۆزبایی لە فەرماندەکانتان، تیمی تۆڵەسێنی شەهید ڕێزان و شەهید یڵماز، کە چالاکییەکەیان ئەنجامداوە و هەموو هێزەکانتان لەو ئەیالەتەدا دەکەین و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییە بە تاکتیک و ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی سەردەم ئەنجامدرا. ئێمە بەڕێز و خۆشەویستیەوە سڵاو دەنێرین بۆ هەموو ئەو هاوڕێیانە، کە ڕەنجیاندا بۆ ئەنجامدانی ئەو ئۆپراسیۆنە. لەم سەردەمە گرنگ و مێژووییەی تێکۆشانەکەماندا، سەرکەوتن بۆ ئەرک و بەرپرسیارێتیی شۆڕشگێڕانەی پیرۆزتان دەخوازین.[1]
#22-05-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,324 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!