پەرە کەت، خەرمان کەت
واتە(بارانی پەڵە بەتەواوی ببارێت، ئەوا خەرمانی گەورەی بەدواوە دێت) لە هەوڵير و ووراتی کۆيە پيتی(ل) دەکرێتە(ر) لە وشەی(پەڵە=پەره) کەوت دەبێتە(کەت) بەجۆرێک لە جۆرەکان دەتوانرێت بەپێشکەوتنی زمانەوانی دابنرێت چونکە کەمترين تێچوون زۆرترين گوزارشت و مانا دەدا بەدەستەوە، ئەوەی لێرەدا جێگەی ئاماژەيە ئيديۆمە کوردەوارييەکەی دەڵێت(پەرە کەت، خەرمان کەت) کاتێک بارانی پەڵە لەسەروبەندی خۆيدا لە کۆتايی مانگی گەڵارێزان و سەرەتای مانگی سەرماوەرزی هەموو ساڵێک دابدات و ببارێت و زەوی و خاک بەتەواوی پاراو(ڕەباس) بکات، ئەوا ئەوساڵە دەرگای(ڕەحمەت و فەرعان)ی بەسەر بەرووبومەکاندا دەکرێتەوە، زەوی سەقای لێ دەدات و(ئافات) و نەخۆشيە کوشندەکان و مێروەزيان بەخشەکان و دەردو بەڵا هەتا بۆ مرۆڤيش ناهێڵێت و زيندەوەرەکانيش بە پێی قۆناغی گەشەکردن و مت بوونيان(زيندەگی) خۆيان دەکەن و زيندەزانی بە باری ئاسايی خۆيدا دەڕوات، نەش ونمای خله(خەل) ودەغڵ و دانيش له و بارودۆخە لەبارەدا شنە و باڵا دەکات و (کەروێشکە مەلە) لەگەڵ با و باران دەبێتە سەمای تەبارە و قەرسيل ولاسکەکانی گەنم وجۆ باڵادەکەن و دنکەکانيان پڕدەبن، لێرەدا خەرمانی گەوره گەورە لەسەر شوێنی خەرمانان و لەمانگی خەرمانان بەديدەکرێن(تێبينی ئەمساڵ2017-2018 بارانی پەڵە نەکەوت بۆيە زيان بەر تێکڕای بەرووبومە کشتوکاڵيەکانی باشوری کوردستان کەوت و خەرمانيش خەرمانی بچوکی بێ گيشە و قەسەر و گەڵاوێژ و دان بوو) ئەمەش جوتياری کورد لەدێر زەمانەوە تاقيکردۆتەوە بۆيە وتراوە(پەرە کەت، خەرمان کەت).
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,466 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!