دواڕۆژ، #ڕێبین حەسەن#
تەنیا لەماوەی پێنج مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا و لەمەرزی نێودەوڵەتی #باشماخ#ەوە، زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار کیلۆگرام، کەرەستە و کاڵای بازرگانی، کاری گەڕانەوە و لەناوبردنیان بۆ ئەنجامدراوە.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کە وێنەیەکی دراوەتە دواڕۆژ، هاتووە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای مانگی 6، ڕۆژانە بڕێکی زۆر کەرەستە و کاڵا بەمەبەستی هاوردەکردن بۆ هەرێمی کوردستان لەکۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هێنراونەتە ناو کۆمەڵگەی باشماخ.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ماوەیەدا بڕی یەک ملیۆن و 760 هەزار و 350 کیلۆگرام ماددە و کەرەستەی خراپ بوو ڕەوانەی وڵاتی سەرچاوە کە ئێرانە کراونەتەوە و بڕی 7740 کیلۆگرامیش لەکاڵا و کەرەستەی نەشیاو بۆ بەکارهێنان لەناوبراون و ئەو کەرەستە و کاڵایانەشی کە کاری گەڕانەوە یاخود لەناوبردنیان بۆ کراوە بریتین لە (خواردەمەنی، سوتەمەنی، سەوزە و میوە و ئۆتۆمبێل).
ئەوەشخراوەتەڕوو ئەو کارانە لەپاش ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی و پشکنین بۆ ئەو بار و کەرەستە و کاڵایانە بووە، چونکە دەرکەوتووە بۆ لایەنی پەیوەندیدار کە ئەو بارە گونجاو نییە یاخود شیاو نییە بۆ بەکارهێنان و بەپێی تایبەتمەندی عێراقی نییە و ئەو کارەش دوای پێکهێنانی لیژنە بووە کە پێکهاتوون لە نوێنەری چەند فەرمانگەیەکی پەیوەندیداری کۆمەڵگەی باشماخ بەپێی جۆر و ڕێژە و پێکهاتەی بابەتەکە کاری گەڕانەوە بۆ وڵاتی هاوردە یاخود لەناوبردنی بۆ کراوە و ڕێگە بەهاوردەکردنی ئەو بارانە نەدراوە کە لەپشکنین دەرنەچوون.[1]
#06-06-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,593 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!