نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بینای پارێزگای #هەولێر# هەریەکە لە بەڕێوەبەری پۆلیس و بەڕێوەبەری هاتووچۆ و قائیمقامی مەرکەزی هەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.
لیوا عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنگەرەکەدا ڕایگەیاند: لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 41 تاوانی جۆراوجۆر ئەنجامدراون و 61 تاوانبار دەستگیرکراون و 9 لەو تاوانبارانە تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە.
عەبدولخالق تەلعەت، وتیشی: تەواوی تاوانباران ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراون و لەنێو ئەو تاوانبارانەشدا سێ منداڵ بوونیان هەیە.
هەروەها، لیوا هێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لە کۆنگرەکەدا وتی: ماوەیەکە لەنێو شاری هەولێر ئۆتۆمبیڵی بێ تابلۆ زۆر بووە، لەڕێگای تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەنەدا دەگیرێت و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەریان دەگرینەبەر.
هەر لە کۆنگرەکەدا، نەبەز عەبدولواحید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، وتی: لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا 130 سەرپێچی تۆمارکراوە و 15 شوێنیش داخراون و 115 شوێنیش ئاگاداریی کۆتاییان وەرگرتووە.
وتیشی: هەر لە مانگی ڕەمەزاندا 33 تۆن و 150 کیلۆ خواردن دەستی بەسەردا گیراوە و 17 ملیۆن دیناریش سزا لە سەرپێچیکاران وەرگیراوە و 95 کەسێکیش دەستگیراون و 32 تاقیگەی پزیشکی داخراون و سێ خانووی زێدەڕۆیی تێکدراون و 4 خاوەن مۆلیدەش سزادراون.[1]
#13-06-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,093 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!