دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێم ئاشکرای دەکات، ئه و کۆمپانیایانەی کە بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش کوردستانیان جێهێشتووە دەگەڕێنەوە هەرێم.
دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند باڵێوزی ڕۆمانیا لە عێراق سەردانی ژووری بارزگانی و پیشەسازیی هەرێمی کردو داوایکرد، ئاسانکارییان بۆ بکرێت تا جارێکی تر بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و کارەکانیان دەستپێبکەنەوە.
وتیشی جگە له و وڵاتە، کۆمپانیا بیانییەکانی زۆربەی وڵاتان کە هەرێمیان جێهێشتبوو گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و کاری خۆیان دەکەن.
سەرۆکی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد گەڕانەوەی ئه و کۆمپانیانە بەهۆی نەمانی داعش و باشتربوونی دۆخی دارایی و هەرێم و ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 25 هەزار کۆمپانیای بیانی و سێ هەزار و 250 کۆمپانیای خۆماڵی لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم تۆمارکراون.
هاوکات بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، بەهۆی قەیرانی دارایی و دروستبوونی شەڕی داعش زیاتر لە پێنج هەزار و 135 کۆمپانیای بیانی هەرێمی کوردستانیان جێهشتووە، بەڵام لە ئێستادا بەشێکی زۆریان گەڕاوەتەوە و زیاتر لە 150 کۆمپانیاش لقەکانیان لە هەرێم کردۆتەوە.[1]
#20-06-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,034 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!