ئاگر بەئاوی پیسیش دەکوژێتەوە.
ئاگر کە کەوتەوە دەبێت بیر لە کوژاندنەوەی بکرێت، لە کۆندا پەنا بۆ ئاو دەبرا و هەرچی ستڵ و مەنجەڵ و تەنەکەی بەردەست هەبوو پڕ پڕ لەئاو دەکراو بەگورجی دەپڕژێنرایە سەر ئاگرەکە، ئینجا ئەو ئاوە تا پیس و قوڕاوبێت باشتر کلوکۆی ئاگرەکەی خامۆش دەکرت و زمانەی ئاگری دەبڕییەوە، هەندێک جار ناکۆکییەک دەکەوێتە نێوان دوو خانەوادەی ڕەسەنی شارێک یان گوندێکەوە خوێن ڕشتنی لێ دەکەوێتەوە و چەندین کەس لەسەر ئەو ناکۆکییە دەکوژرێت، بەچەندین کەسایەتی و ڕیش سپی و پیاوی خانەدان و ڕێکوپێک ناکوژێتەوە ئەوەی ئاگرەی دوژمنایەتییە کەچی بە بۆرە پیاوێک یان کەسێک کە ناوی لە قوتوی عەتاریش نییە دەتوانێت بیکوژێنێتەوە و چارەسەری کێشەکەیان بکات بۆیە وتراوە (ئاگر بە ئاوی پیسیش دەکوژێتەوە) [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,189 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!