وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) لە مانگی ئایاری ڕابردوودا 108.175 ملیۆن بەرمیل هەناردەکراوه و داهاتەکەشی 7.55 ملیار دۆلار بوو.
عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی ئەمڕۆ سێشەممە 26ی حوزەیران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند مانگی ئایاری ڕابردوو 108.175 ملیۆن بەرمیل هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوه و داهاتەکەشی 7.5 ملیار دۆلار بووە، لەکاتێکدا لەمانگی نیساندا بڕی هەناردە 100.19 ملیۆن بەرمیل و داهاتەکەشی 6.5 ملیار دۆلار بوو.
راشیگەیاند بەتێکڕایی بەرمیلێک نەوت بە 69.801 دۆلار فرۆشراوە.
جیهاد، ڕونیکردەوە کۆی ئه و نەوتەی هەناردەکراوە 35 کۆمپانیای نێودەوڵەتی لە بەندەرەکانی بەسرە و خۆرعەمیە و عەمبارەکانی ناو دەریا بارکراوە.
لە مانگی نیسانی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژەپلانێکی پەسەندکرد کە تا ساڵی 2022 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 6.5 ملیۆن بەرزبکەنەوە.
لەئێستادا عێراق ڕۆژانە 4.4 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، ئەوەش بەپێی ڕێککەوتنەکەی وڵاتانی ئۆپێکە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت.[1]
#26-06-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,520 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!