قسە دوای حەوت کێو دەگاتەوە بەخێو
ووتراوە(بمدە بەر خەنجەران، مەمبەوە سەر خەبەران) قسەگێڕانەوه يەکێکە لەدياردە کۆمەڵايەتيە باوەکانی کۆمەڵگای مرۆڤايەتی و بەقێزەون و ناڕەسەنی و بەدکرداری هەژماردەکرێت و دەبێتە مايەی نيگەرانی دوو لايەن و کەس و ئاژاوەی لێ دەکەوێتەوە، بۆيە مرۆڤ ڕێنمايی زۆری بەهۆی ژيانەوە وەرگرتووه و زۆر جەخت لەوەدەکاتەوە کە گێڕانەوەی قسە خراپ و کارێکی نەرێنيە، ئەمە لەلايەک لەلايەکيتريشەوە ئه و پەند وئيديۆمە مرۆڤ ڕێنوێنی دەکات تا ئاگای لەدەم و گفتوگۆ و ئاخاوتنی خۆی بێت چونکە قسە هەر دەگاتەوە خاوەنەکەی ئەگەر 7ساڵيشی بەسەربچێت يان لەدووری حەوت شار و حەوت کێوەوە وترا بێت بۆيە وتراوە(قسە دوای حەوت کێو دەگاتەوە بەخێو).
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 827 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!