دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
بەرگری شارستانی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە سنوری پارێزگای هەولێر 14 هاوڵاتی لەناو ئاودا خنکاون.
شوان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی تەمموزی 2018 بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە 1ی کانونی دووەم تا 30 حوزەیرانی ئەمساڵ لە سنوری پارێزگای هەولێر 14 هاوڵاتی لەناو ئاودا خنکاون کە دوانیان گەشتیاری عەرەب بوون.
وتیشی، سەرجەم ئه و قوربانیانە لەلایەن تیمەکانی ژێرئاوی سەر بە بەرگری شارستانی دۆزراونەتەوە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر لەبارەی هۆکاری خنکانی هاوڵاتیان لەناو زێ و دەریاچە و ڕووبارەکانەوە ئەوەی خستەڕوو، زۆربەی ئەوانەی دەخنکێن شارەزاییان لە مەلەکردن نییە و هەندێکیشیان شارەزای شوێنەکان نین کە قوڵایی ئاوەکە چەندە.
ئەوەشی وت، هەر له و ماوەیەدا 700 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە.[1]
#01-07-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,427 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!