بەرێز / سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی #حزبی شیوعی کوردستان#
بەرێزان / ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
سڵاو و ڕێز …
لە بیست و پێنجەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان بە گەرمی پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین. دیارە حزبی شیوعی کوردستان بە درێژایی مێژوو تەمەنی پڕیەتی لە بەرخودان و تێکۆشان و شانازی ئەوەی پێ دەبڕێ کە هەمیشە لە سەنگەری داکۆکیکردن بووە لە گەل و نیشتیمان، هەڵًبەتە ئەمەش بە قوربانیدان و خەڵکانی تێکۆشەری ئەم حزبە کرا. ئێمە لە ناوەندی هەولێری بزووتنەوە دیموکراتی گەلی کوردستان هەمیشە پێمان وابووە کە حزبی شیوعی وەک حزبێکی داکۆکیکاری ڕاستەقینەی بارودۆخ و پێشهاتەکانە. بۆیە لە دۆخێکی وەک ئێستا کە گەلەکەمان پێیدا تێپەردەبێت دەتوانن هاوشان لە گەڵ پارت و لایەنەکان بە گشتی ڕۆڵی کاریگەر بگێرن لە ڕەواندنەوەی نیگەرانیەکانی خەڵک و هێنانەکایەی یەکریزی ناوماڵی کوردستانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی، لێرەوەش سڵاو بۆ یادی تێکۆشەری گەورەی گەلەکەمان مامۆستا عەزیز محمد دەنێرین کە سەرتاپای تەمەنی بەخشی لە پێناو یەکسانی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و یادی هەمیشە بە زیندوویی لامان دەمێنێتەوە…..
هەرشاد بن
ناوەندی هەولێری
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
#30-06-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,740 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!