دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی بڵاوکردەوە و ئەردۆغان و پارتەکەی زۆرترین دەنگ و زۆرترین کورسییان بەدەستهێناوە.
ئەنجامی کۆتاییی هەڵبژاردنەکانی تورکیا 2018
|
|
|
|
بەپێی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# 26 ملیۆن و 330 هەزار و 823 دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 52.59%ی دەنگەکان.
موحەڕەم ئینجە 30.64% و مەراڵ ئاکشەنەر 7.29% ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە. هەروەها #سەلاحەدین دەمیرتاش# بەربژێری #هەدەپە# 8.40% ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ژمارەی کورسی لایەنەکان بەمشێوەیە دەبێت
پارتی داد و گەشەپێدان ئاکپارتی: 295 کورسی
پارتی گەلی کۆماری جەهەپە: 146 کورسی
پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە:67 کورسی
پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا مەهەپە:49 کورسی[1]
#04-07-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,698 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!