فەرماندەیی هاوبەشی تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتنی گەلان-تەشەیەگە ڕایگەیاندووە، کە گەریلاکانی تەشەیەگە لە گوموشهانە و گیرەسوونی نزیک دەریای ڕەش چالاکییان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە چوار سەرباز کوژراون و ژمارەیەکیش بریندرابوون.
ئەمڕۆ، فەرماندەیی هاوبەشی تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتنی گەلان-تەشەیەگە، لە بارەی چالاکیی گەریلاکانیان لە گیرەسوون و گوموشهانەی کەناراوەکانی دەریای ڕەش، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانی تەشەیەگە ڕۆژی 7ی تەمووز لە شارۆچکەی کورتونی سەربە گوموشهانە لەدژی هێزێکی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامداوە، لەو چالاکییەدا ژمارەیەک سەربازی دوژمن کوژراون و برینداربوون.
لە بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: سوپای تورک ڕۆژی 8ی تەموز لە شارۆچکەی گوجەی سەربە گیرەسوون ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، دوێنێ کاتژمێر 05:30 خولەکی سەرلەبەیانی لەدژی ئەو ئۆپەراسیۆنە چالاکییەک ئەنجامدر، لە ئەنجامیدا چوار سەرباز کوژران و دوانی دیکەش برینداربوون.[1]
#10-07-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,012 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!