دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
بەبڕی زیاتر لە 1 ملیار دینار پڕۆژەی ماستەرپلانی سنوری شارۆچکەی ڕانیە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی ڕاپەڕینیش دەڵێت پڕۆژەکە بۆ ڕێکخستن و چارەسەرکردنی گرفتەکانی 25 ساڵی داهاتووی سنوری قەزاکەیە.
ئازا کەریم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانییەکانی ڕاپەڕین بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، چەند ساڵێک بەر لەئێستا بڕیار بوو پڕۆژەی جێبەجێکردنی ماستەرپلانی سنوری قەزای ڕانیە جێبەجێبکرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی پڕۆژەکە شکستیهێنا، لەئێستادا بڕیارە کۆمپانیای (تیم ئینتەرناشناڵی لوبنانی) دەستبکات بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە.
وتیشی بودجەی پڕۆژەکە بڕی زیاتر لە 1 ملیار و 500 ملیۆن دیناری عێراقییە، ماستەرپلانەکە سنوری شارەوانی هەریەک لە سنوری قەزای ڕانیە و ناحیەکانی حاجیاوا و چوارقوڕنە دەگرێتەوە بۆ ماوەی 25 ساڵی داهاتوو.
باسی لەوەشکرد، لە گرنگترین سودی ماستەرپلانەکە ئەوەیە کە دەتوانرێت دیزاینی بنەڕەتی و ئەندازەی شارەوانییەکانی قەزای ڕانیە دیاریبکات و سەرجەم کێشە ئەندازەییەکان چارەسەر بکات.[1]
#12-07-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,873 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!