نووسینی: مەریوان وریا قانع
مەریوان وریا قانع لە پێشەکی کتێبەکەیدا دەڵێت ئەم کتێبە بەرەنجامی ئەزموونی درێژی منە لەگەڵ نووسین و کتێب و گفتوگۆ و هەڵوێستە سیاسیەکانی میشێلدا، خوێندنەوەی کارەکانی لە سی ساڵی ڕابردوودا بەشێک بووە لە بەرنامەی خوێندنەوەی من، ..
ناواخنی کتێبەکە چوار بەشە:
یەکەم: فۆکۆ و دەسەڵات، دووهەم: خود و دەسەڵات، ڕەخنە لەئینسانگەرای، سێهەم: بەرگریی و ئەگەر و توانایەکی هەمیشەیی، چوارهەم: ئیستاتیکای بوون، ژیان وەک کارێکی هونەری.
بەدەر لە چڕوپڕی و کورت و پوختی، لە باس و شرۆڤەی بیر و دیدەکانی فۆکۆ، نوسەر لە کۆتایی هەر بەشێک لە ژێر ناونیشانی (دەرئەنجام)دا وێنەیەکی کۆکراوە و گرێدراوی مانایی باسوخواسەکان بەخوێنەر دەدات، ئەمەش تەکنیکێکی نووسینی سودبەخشە بەتایبەت بۆ بابەتە فکریەکان.
ئەم کتێبە سەرەتایەکی چڕوپڕە وەک دەستپێکێک بۆ خوێنەر بۆ چونە ناو جیهانی کارەکانی فۆکۆ، بەتایبەت ئەم زنجیرە کتێبەی ئەم دواییەی ئەندێشە، لە کۆی 13 کتێب 9 دانەیان تایبەتن بە بەرهەم و شرۆڤە و ناونیشانەکانی فۆکۆ. [1]
Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! Lähetä kirja Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,372 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!