لە #سلێمانی# بە تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەکی ڕێگەوبان قەرەباڵخی شەقامەکان کەمدەکرێتەوە، کە تێچووی سەرجەم پڕۆژەکان پێنج ملیار و 500 ملیۆن دینارە.
پڕۆژەکان دروستکردنی ئەندەرپاسێک و دوو لووپی نوێن، کە تێچووەکەیان نزیکدەبێتەوە لە پێنج ملیار و 500 ملیۆن دینار.
سەڵاح نووری، ئەندازیاری سەرپەرشتیار دەڵێت پڕۆژەی یەکەم فراوانکردنی پردی دەباشانە لە یەک سایدییەوە کردوومانە بە دوو ساید، لە 12 مەترەوە کراوە بە 24 مەتر. دروستکردنی پردێکی فلای ئۆڤەر لە دەباشانەوە دەچێتەوە سەر شەقامی مەلیک مەحموود. هەروەها دروستکردنی دوو شەقامی تایبەت بۆ نەخۆشخانەی شار کە دەبێتە ڕێگەی چوونە ژوورەوە بۆ نەخۆشخانەکە. لە خوار پردی دەباشانیش دوو لوپ دروستدەکرێن، کە یەکێکیان لە پردەکەوە دەچێتەوە سەر شەقامی مەلیک مەحموود، یەکێکیشیان لە شەقامەکەوە دەچێتەوە سەر پردی دەباشان. شەقامێکی دیکەش دروستکراوە کە شەقامی 60 مەتری دەبەستێتەوە بە شەقامی چوارتاوە.
سەڵاح نووری گوتیشی پڕۆژەی سێیەمیان بریتییە لە دروستکرنی ئەندەر پاسێک کە لقێکیان دوو سایدی مەجیدبەگ و هەواری تازە دەبەستێتەوە بە شەقامی مەلیک مەحموودەوە و لقەکەی دیکەشیان هەواری تازە بە شەقامی چوارتاوە دەبەستێتەوە.
پڕۆژە کۆنەکە لە %95ی کارەکانی تەواوبووە، تازەکانیش لە %60یان جێبەجێکراون، ئەندەرپاسەکەش لە کارەکانی سەرەتایدایە.[1]
#22-07-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,394 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!