ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ڕایگەیاند، لە چالاکیی #شەڕڤان#اندا لە #عەفرین# 3 چەتە کوژراون.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگە
لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، هێزەکانمان بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکی لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی.
رۆژی 28ی تەمووزی 2018 هێزەکانمان لە ناوچەی شەرا هێرشیان کردە سەر مۆڵگەیەکی چەتەکانی سوڵتان مورداد. لە ئەنجامی شەڕی دەستەویەخەدا 3 چەتە کوژران و چەتەیەکی تریش برینداربوو.
هەر لەو ڕۆژەدا یەکینەیەکی شەڕڤانمان لە سەر ڕێگای جندرێس لە دژی یەکێک لە سەرچەتەکانی فەیلەقی شام چالاکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ئەو سەرچەتەیە کوژرا.[1]
#31-07-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,262 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!