بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەستمان گەیشتوون، گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) نیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە لە دژی یەکینەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لەسەر چیای لێلیکان لە ناوچەی برادۆستی #سیدەکان# لە باشووری کوردستان چالاکییان ئەنجامداوە.
هێزەکانی گەریلا لە هەمان کاتدا لە چیای چارچێلا لە ناوچی گەڤەری جۆلەمێرگ بە چەکێکی تایبەت ئەو یەکەیانەی سوپای تورکیایان کردە ئامانج، کە ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن دەکرد.
راگەیاندرا، لەو 2 چالاکییەدا چەندین سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژراون.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەکانی نێوان شاخی گەنیش و کۆنسێرڤا لە ناوچەی #شەمزینان#ی جۆلەمێرگ، ئۆتۆمبێلێکی کاری سوپای تورکیا کە سەرقالی دروستکردنی ڕێگای سەربازی بوو، لەلایەن گەریلاوە کرایە ئامانج و تەقێنرایەوە.
چاوەڕێ دەکرێت ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییانەوە ڕاگەیاندراوێک بڵاوبکاتەوە.[1]
#31-07-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,983 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!