دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، نرخی خۆراک لە بازاڕەکانی سلێمانی هەرزان بووە.
سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 17ی ئابی 2018 بە دواڕۆژی وت، دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی کاریگەری گەورەی هەبووە لەسەر نرخی کاڵاکانی ئەو دوو وڵاتە کە دێتە سلێمانی.
وتیشی برنج و ڕۆن و فاسۆڵیا و نیسک و نۆک و ماددەی تری ئێرانی بۆ هەر یەکێکیان 15 هەزار دینار تا 20 هەزار دینار هەرزانبووە بەهۆی دابەزینی دراوەکەیان، وە جلوبەرگی تورکیش بەشێوەیەکی بەرچاو هەرزانبووە بەپێی گەڕان و بەدواداچوونی لیژنەکانمان.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئێستادا چاودێریکردنی بازاڕ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە بەردەوامە، هەر کاڵایەک نرخی زۆر گرانبکرێت لێپرسینەوە دەکرێت و ڕوبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.[1]
#18-08-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,099 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!