خۆشحاڵیی خۆم دەرئەبڕم کە ئەمڕۆ دوای دوو مانگ هەوڵی بەردەوامی بەندە و پشتیوانیی زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەشێک لە مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)، سەرئەنجام پرۆسەی گرنگی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی و بزوتنەوەی گۆڕان کەوتە سەر پێ. و لێرەوە سوپاسی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەم کە بەدەم داواکەی ئێمەوە هاتن بۆ ڕێکخستنی ئەم دانیشتنە.
خۆم و هەڤاڵانم باوەڕومانوابووە کە دەبێت بە هەر نرخ و شێوازێک بێت ئه و هەڵەیەی بەرامبەر بزوتنەوەی گۆڕان کرا، ڕاست بکرێتەوە. چونکە لە پێگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی قۆناغەکە، گرنگیی مێژووی هاوبەش، ڕۆح و خوێنی هاوبەش، و ئه و دۆخەی لە کوردستانی عێراق و بەتایبەت ناوچەی سەوز دەگوزەرێت، تەنها و تەنها بە نزیکبوونەوەی گۆڕان و یەکێتیی دەتوانرێ باری قورسی سەرشانی خەڵک ڕاستبکرێتەوە و ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەدی بێت.
بیریشمان نەچێت کە ئەمە داخوازیی هەڤاڵی ڕەحمەتیی مام جەلال و ڕەوانشاد نەوشیروان موستەفا بووە و ئێمەی وەفادارانی ڕاستگۆی ئه و ڕێبازە، بە هەموو مانایەک دەبێت پێوەی پابەند بین.
بە هیوای ئەوەی لە دوای ئەم دانیشتنەوە، پێکەوە هەنگاوی هاوبەشی گەورەتر بنێین بۆ خزمەتی میللەتەکەمان و ئەم ناوچەیە.
#لاهور شێخ جەنگی#
#27-08-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,367 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!