هاتنی گەشتیار لە جەژنی قورباندا (349) هەزار بوە و بەبەراورد بە جەژنی ڕەمەزان و جەژنەکانی پار بە ڕێژەی %19 زیادی کردووە.
نەورۆز مەولود وەزیری گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێژەی گەشتیار لە جەژنی قورباندا (349)هەزار بوە و بەبەراورد بە جەژنی ڕەمەزان و جەژنەکانی پار %19 زیادی کردووە.
وتیشی: ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پلانەکانی وەزارەت سەرکەوتوو بوە بۆ زیادکردنی ڕێژەی گەشتیاران.
وەزیری گەشت و گوزار ئاماژەی بەوەشکرد، پلانیشمان هەیە کە %50 ی داهاتی گەشت و گوزار بۆ پڕۆژەکانی گەشت و گوزاری بەکار دەهێنرێت.[1]
#02-09-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 9,423 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!