ناوچە کوێستانییەکانی باشووری کوردستان کەشێکی گونجاویان بۆ هەنگەوانان ڕەخساندووە تاوەکو یەکێک لە باشترین جۆرەکانی هەنگوین لە جیهان بەرهەمبهێنن، ڕەوانەی بازاڕەکانی کوردستان بەشێک لە بازاڕەکانی وڵاتانی ناوچەکەی بکەن.
ساڵی ڕابردوو 150 تۆن هەنگوین لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهاتووە و لە بڕەش بەشێکی هەناردەی دەرەوە کراوە، بە گوتەی هەنگەوانان بەهۆی ئەوەی هەنگوینی کوردستان بەڕێژەیەکی زۆر سرووشتییە و ماددەی کیمیایی تێیدا بەکارنەهاتووە، بەرهەمەکانیان لەلایەن کڕیارانی وڵاتانی دیکە پێشوازی لێدەکرێت.
ئێستا لە بازاڕەکان نرخی هەنگوینی کوردستان لەنێوان 50 بۆ 80 دۆلارە بەپێی ئاماری دەستەی مێشڤانان لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2017ەوە نزیکەی 150 تۆن هەنگوین لە هەرێمی کوردستانەوە بەرهەمهاتووە و لە ساڵی 2010ەشەوە نزیکەی 200 تۆن هەنگوینی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە هەناردەکراوە.[1]
#04-09-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,948 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!