بێهزاد قادری لەدایکبووی 1995ی زایینی لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی 2018ەوە لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە. ناوبراو خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسی دەروونناسییە و ئێستا لە بواری ڕۆژنامەوانی و میدیاوە چالاکە و لە 2018ەوە تا ئێستا (2023) پێشمەرگە و کادری حدکایە و ئەزموونی کارکردن لە دوو کاناڵی میدیایی تیشک تیڤی و کوردکاناڵی هەیە. هاوکات لەگەڵ کاری میدیایی، بێهزاد قادری وەک ڕۆژنامەوان یادداشت و وتاری لە چەندین ڕۆژنامە و ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بڵاو کردووەتەوە. ناوبراو هاوکات چیرۆکیش دەنووسێت و لە ساڵی 2020دا لە هەولێر، یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی ڕوانگە بۆ چیرۆکنووسی بوو. بێهزاد خاوەن سێ بەرهەمی چاپکراوە، کە بریتین لە:
- کۆمەڵەچیرۆکی نێچیری وەرزەکان/ مەریوان/ 2017
- کۆمەڵەچیرۆکی شاوەتی جنۆکە/ چاپی یەکەم/ مەریوان/ 2018
- کۆمەڵەچیرۆکی شاوەتی جنۆکە/ چاپی دووەم/ سوید/ 2022
- کۆمەڵەچیرۆکی تاوانی پیرۆز/ سوید/ 2022
شایانی باسە کە بێهزاد لە ماوەی ساڵانی 2013 تاکوو 2018، لە ئەنجومەنە مەدەنییەکانی شاری مەریوان چالاک بووە و ماوەی دوو ساڵیش وەک وانەبێژی زمانی کوردی بە شێوەی خۆبەخشانە خزمەتی کردووە. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,783 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!