ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) بڵاویکردەوە، #شەڕڤان#ان دوێنێ 6ی ئەیلولی 2018 لە ناوچەی شەرای #عەفرین# چالاکییەکیان لە دژی چەتەکانی گروپی سوڵتان موراد ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە 2 چەتە کوژراون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی یەپەگە، شەڕڤانانی یەپەگە دوێنێ پێنجشەممە 6ی ئەیلولی 2018 لە سەر ڕێگای نێوان گوندەکانی دێرسێوان و شێخ ئورزێ لە ناوچەی شەرای عەفرین چالاکییەکی بۆسە دانیانان ئەنجامداوە.
یەپەگە ڕاشیگەیاندووە، لەو چالاکییەدا 2 چەتە کوژراون و دەستیش بەسەر 2 چەکی جۆری ئەی کەی – 47 ی چەتەکاندا گیراوە.[1]
#07-09-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,768 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!