پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ #08-09-2018# بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی ئێران (حدکا) و حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) لە قەزای کۆیە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆمباران کران کە لە ئەنجامدا چەند کەسێک گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
وێڕای ئیدانەکردنی ئەو بۆمبارانە، دووپاتی ناڕەزایەتیی خۆمان لە بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە و دەبێتە هۆی تێکدانی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، بۆیە داواکارین دووبارە نەبێتەوە، ڕێز لە یاساکانی هەرێمی کوردستان بگیریت و هەرێم نەکرێتە گۆڕەپانیی یەکلاکردنەوەی ململانێکان.
پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هیوای زووچاکبوونە بۆ بریندارن دەخوازین، هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی خۆی بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان جێبەجێ دەکات و تیمەکانی فریاگوزاریمان ڕاسپاردووە بە هەموو توانایەکی خۆیانەوە فریای زیانلێکەوتووان و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە بکەون.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
#08-09-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 4,455 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!