بەناوی خوای گەوره و میهرەبان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی کارەساتی 8ی ئەیلوول
زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ لە #کۆیە# ئێران تۆپبارانی بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموکراتی کرد و بەهۆیەوە دەیان سەرکردە و کادیری قارەمان شەهیدبوون و ژمارەیەک لە ژن و منداڵ و هاووڵاتی سڤیل برینداربوون، لێرەوە هاوکاتی ئیدانەکردنی ئەم تۆپبارانە دەرهەق بە هەردوو حیزبی دیموکرات، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری شەهیدانی کارەساتی 8ی ئەیلوول دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
مێژوو سەلماندوویەتی، کە نە شەڕی چەکداری، نە تۆپباران و بۆمباران، نە ڕاگواستن و زیندانیکردن و لەسێدارەدان ناتوانێ کۆتایی بەداوا ڕەواکانی گەلی کورد بێنی، بۆیە تاکە چارەسەری ڕاستەقینە و شاڕێگەی گەیشتنی کورد بە مافەکانی و گەڕانەوەی دۆخی سەقامگیر و ئاشتی بۆ ناوچەکە، تەنها و تەنها گفتوگۆو کۆبوونەوەی هەمووانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە.
داواکاریشین لە هەموو لایەک کە هەرێمی کوردستان نەکەنە گۆڕەپانی ململانێ سیاسی و سەربازییەکان لە ناوچەکە، کوردستان خۆی بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێت.
#کۆسرەت ڕەسول عەلی#
جێگری سکرتێری گشتی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
#08-09-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,855 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!