موعتەسەم نەجمەدین
2017
#دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
ساڵی 2015 بە گشتی بۆ سەرجەم مرۆڤایەتی و بەتایبەتی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ساڵێکی پڕ لەئاشوب، کارەسات، شەڕ، قەیران و ماڵوێرانی بوو.
لە سەرجەم بوارەکانی ژیانی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتی، تەنانەت لەبواری تەندروستی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، برسێتی، ئاوارەیی، ڕەوکردن و هەڵهاتن، تراژیدیایەکی یەکجار بێوێنەی سامناک و دڵتەزێن بوو.
قوڵبوونەوەی قەیران، کێشە و گرفتەکان لەم ساڵانەدا بەشێوەیەک بوو، تروسکایی هیواو ئاسۆی ئومێد بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخە بووە خەونێکی بەتاڵ، خواستێکی بێ بناغە و هیوایەکی پوک. لەڕووە واقعییەکەیەوە زۆربەی دنیابینی و بیروبۆچوونەکان بۆ ساڵی داهاتوو بەو ئاڕاستەیەدان، کە قەیران، کێشەو نەهامەتییەکان نەک هەر کۆتاییان نایەت، بەڵکو ڕوو لەزیادبوون و زیاتر قوڵبوونەوە دەکەن. [1]
Huomautus: PDF-tiedoston tämä kirja ei ole saatavilla, auttakaa Kurdipedia saat tämän tiedoston! Lähetä kirja Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,517 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!