ئەمڕۆ بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموکراتی ئێران (حدکا) و حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە #کۆیە# لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆمباران کران. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا چەندین قوربانی لێکەوتەوە.
ئەم ڕووداوە لەکاتێکدایە کە ناوچە سنورییەکانی هەرێم چەند ڕۆژێکە لەلایەن ئێران و تورکیاوە بۆردمان دەکرێن.
وێرای نیگەرانی لە بۆردومانکردنی کۆیەو ناوچە سنورییەکان، جەخت دەکەینەوە کە ناکرێ خاکی هەرێم ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ ئەمنیەتی دراوسێکان. ئێمە هه موو جۆرە توندو تیژی و شەڕێک محکوم دەکەین و خوازیاری ئەوەین ڕەوشی هەرێمی کوردستان توشی ئاڵۆزی نەکرێت و ناوچەکانی هەرێم نەکرێتە شوێنی ململانێ و یەکلاکردنەوەی گرفتە دەرەکییەکان، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین ئارامی ناوچەکە بپارێزن و هیچ بەهانەیەک نەهێڵنەوە بۆ دروستکردنی بارگرژی و دەستتێوەردان.
هەروەها داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و حکومەتی هەرێم دەکەین پەلەبکەن لەوەی بەدەم گرفتەکەوە بچن و ڕێگری بکەن لە دووبارەبونەوەی ڕووداوی لەو چەشنە.
سەرەخۆشی لەکەسوکاری قوربانیەکان دەکەین و هیوادارین بریندارەکان خوا زوو شفیان بۆبنێرێت.
ووتەبیژی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
#08-09-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,868 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!