ژمارەیەکی زۆر لەو هاوڵاتیانەی بەهۆی شەڕەوە ئاوارەی باشوری کوردستان بوبوون، دەگەڕێنەوە ڕۆژئاوا و تەنیا لە یەک مانگدا هەزر و 300 خانەوادە لە باشورەوە چوونەتەوە ڕۆژئاوای کوردستان.
پاش ئەوەی ڕۆژئاوای کوردستان و دەوروبەری لە چەتەکانی #داعش# پاککرایەوە، ڕۆژئاوای کوردستان لە ئێستا دا لە ئارامی و ئاسایش دایە و لە هەموو بوارەکاندا پێشکەوتووە، دەرفەتی کار دابین کراوە، بەو هۆیەشەوە ئەو هاوڵاتیانەی ئاوارە بوبوون دەگەڕێنەوە ڕۆژئاوا.
محەمەد خێر بجوس، بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی دەروازەی سنووریی سێمێلکا بە ئاژانسی هاوار-ی ڕاگەیاندووە، کە تەنیا لە مانگی ڕابردوو دا هەزار و 300 خانەوادەی ڕۆژئاوایی لە باشورەوە گەڕاونەتەوە.
هەروەها ئاشکراشی کرد، کە ئەمساڵ زیاتر لە هەزار و 700 گەنج گەڕاونەتەوە ڕۆژئاوای کوردستان، ئێمە وەک بەڕێوبەریی پەیوەندییەکانی دەروازەی سنووری سێمێلکا ناسنامە و کارتمان داونەتێ و ئامادەکاریمان کردووە بۆ گەڕانەوەیان.[1]
#13-09-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,087 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!