عەلی سندی وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان نزیکبووەتەوە لە شەش ملیۆن کەس و داهاتی مانگانەی خێزانەکانیشی ئاشکراکرد.
عەلی سندی لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری #هەولێر# ڕاشیگەیاند، داهاتی 87%ی مانگانەی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان زیاترە لەیەک ملیۆن دیناری عێراقی.
وەزیری پلاندانان ئەوەشی ڕاگەیاند، ماوەی 30 ساڵە لە هەرێم هیچ سەرژمێرییەکی سەرتاسەری ئەنجامنەدراوە، بەڵام بەپێی ئامارەکان دانیشتوانی هەرێم ئێستا پێنج ملیۆن و 755 هەزار 43 کەسە.
عەلی سندی هەروەها ڕایگەیاند، 23% خەڵکی هەرێمی کوردستانیش، ئەو داهاتە مانگانەی هەیانە لەرێگەی کشتوکاڵەوە دەستیان دەکەوێت، کە ئەوەش ڕێژەیەکی بەرزە.[1]
#13-09-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,123 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!