ماوەی چەند ڕۆژێکە لە لایەن هەندێک کۆمپانیای حەج و عومڕەوە ڕیکلامی ئەوە دەکرێت کە گوایە هەڵدەستن بە گواستنەوەی عومڕەکاران بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعودی بەرێگەی وشکانی، ئێمە لێرەوە ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی کوردستان دەکەینەوە کە تاوەکو هیچ ڕێنماییەکی فەرمیمان لە لایەن دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقییەوە پێ نەگەیشتووە سەبارەت بە چوونی هاووڵاتیان بۆ عومڕە بە ڕێگەی وشکانی و بە پاس، هەروەها ئێمە وەکو #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بەرپرس نین لە بوونی هەر کێشە و گرفتێک کە بێتە بەردەم هاووڵاتیان و هەموو ئەو کۆمپانیایانەی کە ڕیکلامیان کردووە لە تەلەڤزیۆن و تۆرە کۆمەڵاتییەکان و بە پێی یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، چونکە ئەمە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەیە.
لە کۆتاییدا داوا لە کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە دەکەین ئەوانەی کە بە نیازن عومڕەکاران ببەن بۆ وڵاتی سعوودیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان، بە پێچەوانە هەر کۆمپانیایەک بەدەر لە ڕێنماییەکان عومڕەکاران بگوازێتەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە
#18-09-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,981 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!