دیوانی ئێستا کچێک نیشتمانمە
#شێرکۆ بێکەس#
بەیانیت باش!
من ناوم بولبولە
خەڵکی ئەم باخچەیەم
دەمێکە باخەوانێکی تووڕەمان لێ پەیدابووە
نە گوڵێ نە دارێ نە مەلێ
بێ ئاگابوون چۆن هاتووەو
کێ کردوێتی بە باخەوان.
بێجگە لە خۆی.
باخەوانی لەخۆبایی
ناهێڵێ بە دڵی خۆم بخوێنم
ئەڵێ تۆ فڕینت شوومەو گۆرانییەکی لاساری.
ئەڵێ تۆ بە قەد ڕیقنەیەک ڕێزی نیشتمان ناگری.
پێم ئەڵێ ئەم هەموو ناوزڕاندنی
سەروو سنەوبەرو دارسێوانە لە پای چی؟!
پێم ئەڵێ تۆ وەڕسکەری وەڕسکەر.
بەیانیان زوو پێش) با (و پێش کازیوەو
بەر لە نیشتمان خۆی، لە خەو هەڵئەسی.
بەجووکەجووک مێشکی ئەم درەختانەت بردووە!
تۆ خەوت لە ئاو، لە گوڵ، لە گیا زڕاندووە.
ئەم هەموو زەردەزیڕەی پرسیارانە چییە
ئەیانوروژێنی و
پێم ئەڵێ ئەو دەنووکە دەنووکی خۆت نییە!
Lue kirja: ئێستا کچێک نیشتمانمە
Download:
3,141 kertaa
Pyydämme kaikkia kirjailijoita, kääntäjiä ja kustantajia ilmoittamaan meille, jos he eivät ole samaa mieltä, että heidän kirjoja ladattavissa Kurdipedia palvelimelta.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 16,106 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!