سەرەڕای هەموو خوێندنەوە جیاوازەکان و تەخوینکردنی بژاردەی بایکۆت لەلایەن دەسەڵاتەوە... خەڵک ئەمڕۆ (بە ڕوانین لە ڕێژەی بەشداریی) بایکۆتی شیاوتر و دروستتر بینی وەک لە بەشداریی (گەمەی هەڵبژاردن)ێک کە 27 ساڵە کۆمەڵگای پێ فریو دەدرێت. ئەمڕۆ خەڵک لە ڕێگەی نەچوون بۆ دەنگدان ئەم پەیامانەی بە بەشدارانی هەڵبژاردن دا:
1- ڕەوایی کۆی سیستەمەکە پووچەڵە و ئەم دەسەڵاتە کە بە هەڵبژاردن نەهاتووە و بە هەڵبژاردنیش ناڕوا، بۆیە بە بایکۆت دەرفەتی بانگەشەی ڕەواییبوونی ڕەتکرایەوە! ئێمە وەک بەرەی بایکۆت سوپاسی بەدەنگەوەهاتنی خەڵک بۆ ئەم بانگەوازە (لە هەقیقەتی هەڵبژاردن) لە هەرێم و عێراقیش دەکەین.
2- ساختەکاریی و یەکتر تۆمەتبارکردن لەلایەن حزبەکانەوە سیمای ئەم پڕۆسەیە بووە بە درێژایی 27 ساڵ، کەچی هەر دوای هەڵبژاردن پێکەوە مامەڵە و دانوستان و دابەشکاریی دەسەڵاتیان کردووە، لەمەوە هیچ بەهایەک بۆ ئیرادەی خەڵک دانەنراوە و ئەم بایکۆتە ئەم گاڵتەجاڕیی و بێڕێزیکردنەی بە خەڵک لەلایەن خەڵکەوە کۆتایی پێهێنا!
3- تەخوینکردنی کەس و گروپەکان کە بژاردەی بایکۆتیان بەدروست زانی و (حزبەکان بە دروستکراوی دەسەڵات)یان لە قەڵەم دەدان، کۆمەڵگا وەڵامی خۆی دانەوە و بۆیانی سەلماند، کە کۆمەڵگا نمایندەکردنی ناداتەوە دەست هیچ حزبێ و دەرکەوت بانگەشەی بایکۆت... لە ناخ و دەروونی مرۆڤی ئەم کۆمەڵگایەوە هەڵجێنراوە نەک بە دەستکرد و هاندانی کەس و گروپەکان.
پەیامی (بەرەی بایکۆتی هەڵبژاردن)
#30-09-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,924 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!