دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەئێستادا نرخی مریشک بەرزبۆتەوە، سەرەڕای ئەمەش، چاودێری بازرگانی #سلێمانی# دەڵێت :ئەو نرخەی ئێستا ئاساییە.
#سۆران# غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند :ئێمە بە بەردەوامیی چاودێری نرخی مریشک دەکەین و ئاگامان لێیە نرخی گەشتۆتە 3 هەزار، بەڵام تائێستا ئەو نرخە ئاساییە.
وتیشی :مریشک لەئێستادا لەهەرێمەوە دەچێت بۆ شارەکانی خواروی عێراق، بۆیە نرخی گرانبووە، بەڵام هەرکات نرخی بگاتە 3 هەزار و 500 دینار ئەوکاتە ئێمە دەستدەکەین بە لێپرسینەوە و بڕیاری ڕۆیشتنی مریشک بۆ شارەکانی خوارووی عێراق دەوەستێنین تا لەناوخۆدا مریشک گرانتر نەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد :بەهۆی زیانی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەماوەی ڕابردوودا هەندێک هۆڵی بەرهەمهێنانی مریشک کارەکانیان ڕاوەستاندووە.
لەئێستادا مریشک بۆ هەر کیلۆیەک 3 هەزار دینارە کە لەماوەی چەند مانگێکدا نرخەکەی زیاتر لە هەزار دینار گرانبووە.[1]
#05-10-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,707 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!