بەرەبەیانیی ڕۆژی 5 شەممە/ 4ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، لە پارێزگەی ئێلح-ی باکووری کوردستان، لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیادا تەقینەوەیەک مەزن ڕوویدا بوو، ئەمڕۆش ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە# بە بڵاوکراوەیەک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی لە ئەستۆ گرت و بەم شێوەیە ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد:
چالاکی ئێلح
ڕۆژی 4ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر 06:00ی بەرەبەیانی لەسەر ڕێگای گوندی چەلیک - بۆتیکای سەر بە دەڤەری ماوای پارێزگای ئێلح، گەریلاکانمان لە دژی زرێپۆشێکی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجامدا بوو و بە هۆیەوە زرێپۆشەکە بەتەواوی تێکشکێندراوە و بۆمان ڕوون بووەتەوە تێیدا 8 فەرماندە و ڕاوێژکاری سەربازیی سوپای تورکیا هەبوون ەرجەمیان کوژراون و سەربازێکیش بریندار بووە.
هێرشی ئاسمانی
لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەیدا، هەپەگە سەبارەت بە هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەم شێوەیە زانیاری داوە:
ڕۆژی 5 ئۆکتۆبەر کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ دەڤەری ساخای سەر بە هەرێمی زاپ و کاتژمێر 03:30 خولەک بۆ 04:00ی پاش نیوەڕۆش دەڤەری سیدا، پردی بڵندا و گوندی فلەهای سەر بە هەمان هەرێم لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کراون. هەروەها لە کاتژمێر 04:45 خولەک بۆ 05:00ی پاش نیوەڕۆ دەڤەری دۆڵی مارا و تەپە کارتالی سەر بەهەرێمی ئاڤاشین بۆردوومان کراون.[1]
#06-10-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,295 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!