نزیکەی 300 کەس لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا، لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئۆرووپا لە ئاودا خنکاون.
جیا لە گیان لەدەستدانی ئەم کەسانە لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا، 133 کەسیش لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بێسەرشوێنن.
گیان لە دەستدان و بێسەرو شوێن بوونی 422 کەس لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئۆرووپا بە هۆی نوقم بوونی بەلەمەکان لە زەریای ئێژە دا بووە.
لە کۆی گیان لە دەستدانی 422 کەس لە هاووڵاتییانی کورد لە ڕێگای ئۆرووپا، تەرمی 289 کەس دۆزراوەتەوە و 133 کەس بێسەرو شوێنن.
کۆچی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئۆرووپا بە هۆی خراپی باری ئابووری ئەو وڵاتە بووە و بە تایبەتی لە سێ ساڵی ڕابردوودا بە هۆی کێشەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی ناوەندی بەغدا ئەم ڕێژەیە زیاتریش بووەتەوە.[1]
#07-10-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,148 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!