لە ساڵیادی کۆچی ناوەختی هونەرمەندی جوانەمەرگ #ئەردەلان بەکر#
9 ساڵ لەمەوبەر، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، هەواڵی ناوادەی کۆچی دوایی هونەرمەندو #پێشمەرگە#ی بە هەڵوێست ئەردەلان بەکر هەموومانی تاساندو خەمبار کرد.
ئەردەلان بەکر یەکێک بوو لە هونەرمەندە بەتواناو بە هەڵوێست و هەقبێژەکانی کورد، ئەردەلان هونەرمەندێکی بە سەلیقه و بەتواناو جوانبێژ بوو، هەمیشە بە گۆرانییەکانی جۆش و خرۆشی پێ دەبەخشین و دەیبردینە دنیا جوانەکەی هونەرو میوزیک و گۆرانی، دەنگ و تۆنی ئەردەلان جیاواز بوو، پڕی بوو لە سەمفۆنیاو میوزیک.
ئەردەلان بەکر جیا لە هونەرەکەی، لە هەڕەتی لاوی و لە سەردەمی حوکمی بەعس یەکێک بوو له و لاوە خوێنگەرمانەی چەکی شەرەفی کردەشان و خۆشی شاری کردە قوربانی خەبات لە شاخ، ئەگەرچی مەرگ زوو ئەردەلانی لێسەندین، بەڵام یادو یادگاری و هەڵوێستەکانی هەمیشە لە دڵماندایە، بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە بە نەمری دەمێننەوه و ئارامیمان پێ دەبەخشن.
هەزاران سڵاو لە ڕۆحی ئەردەلان بەکری هونەرمەندو پێشمەرگەی بەهەڵوێست.
#شاڵاو کۆسرەت ڕەسول#
لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی #هەولێر#
#10-10-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,038 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!