ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون لەبارەی سزادانی ئەندامێکی میت لە جەرابلوس ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون دا هاتووە، سیخوڕێکی چەتەی میتی تورکیا بە ناوی موهەنەد زیر، کە لە شاری تەل ڕەفعەت سیخوڕیی کردووە، کوژراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو چەتە سیخوڕەی میت لە ڕۆژی 15ی تشرینی یەکەمی 2018 لە هەرێمی جەرابلوس لەلایەن #شەڕڤان#ەکانیان دەستگیرکراوە و دواتر سزای تاوانەکانی داوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو چەتە سیخوڕە کوژراوە لەبەر ئەوە لەلایەن میتەوە ڕاهێنانی پێکرابوو، هەوڵی دابوو سیخوڕیی دوو لایەنە بکات.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی ژووری توڕەیی زەیتوندا هۆشداری بە هەموو سیخوڕەکان دراوە و ڕاگەیاندراوە، ئەوەی کاری سیخوڕی بکات بەبێ سزادان دەرباز نابێت.[1]
#20-10-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,372 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!