دوای چاوەڕوانییەکی زۆر و تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 30-9-2018 دا، بەهۆی زۆری پێشێلکارییەکان و ساختە کارییەکانی دوو لایەنەکەی دەسەڵاتەوە، سەرئەنجام کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم کە نەیتوانی متمانەی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بەدەستبهێنێ، بەڵکو زۆرینەیەکی سادە و بەشێوەیەکی کرچ و کاڵ و لەنیوە شەودا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند.
ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان نیگەرانی و ناڕەزایی خۆمان ڕادەگەیەنین و ئەم ئەنجامانە پەسەند ناکەین و تانە یان لێ دەدەین و هەموو ڕێکارێکی یاسایی بۆ ڕەتکردنەوەی دەگرینە بەر.
هەر لەم بۆنەیەدا سۆپاس و دەست خۆشی خۆمان ئاراستەی ئەندامە خاوەن هەڵویستەکانی کۆمسیۆن دەکەین کە هەوڵی جدییان داوە لە پێناو ئەنجامدانی پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی خاوێن و دوور لە ساختەکاری و دەست تێوەردان و ئامادە نەبوون واژووی خۆیان بخەنە سەر ئەنجامەکان.
ئەنجومەنی سیاسی
یەگگرتووی ئیسلامی کوردستان
#21-10-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,792 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!