دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەو 100 ملیۆن دۆلارەی کە حکومەتی هەرێم بۆ بەڵێندەرانی خەرج دەکات 43%ی بۆ پارێزگای #سلێمانی#یە.
شێخ ناجی عیزەدین، بەرپرسی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ دواڕۆژ ڕایگەیاند: ئەو 100 ملیۆن دۆلارەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەڵێندەران خەرج دەکرێت، 43%ی بۆ سنوری پارێزگای سلێمانییە کە 43 ملیۆن دۆلارە، بەڵام تائێستا میکانیزمی سەرفکردنی دیارینەکراوە، چونکە نەخراوەتە سەر حسابی #وەزارەتی دارایی#.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: دابینکردنی ئەو پارەیە هەرچەندە بڕەکەشی زۆر نییە، بەڵام بۆ بەڵێندەران و کەرتی ئابووری باشە.
کۆتایی هەفتەی ڕابردوو #ڕێباز حەملان#، وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: بڕیاری سەرفکردنی 100 ملیۆن دۆلار بۆ بەڵێندەران دەرچووە.
#28-10-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,284 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!