ناوەندی ڕاگەیاندنی #هەپەگە# لە ڕاگەیەندراوێدا ئاشکرای کرد:
سوپای داگیرکەری تورکیا لە ڕۆژی 24ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر 03:30 خولەکدا لە دەورووبەری گوندی بەکان-ی ناوچەی کەربوران-ی مێردین دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێرانەی شەهید دەلال #ئامەد# وشەهیدانی بەستایا گەریلاکانی یەژاستار،یەکینەیەکی دوژمنیان کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون کردە ئامانج. چالاکییەکە لە کاتژمێر 09:30 خولەکی بەیانی ئەنجامدرا ولەدوو قۆڵەوە هێرش کرایە سەرسەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا 4 سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، لە ڕێکەوتی 30ی تەشرینی یەکەمدا لە نیوان کاتژمێرەکانی 17:00-18:00 1 و21:00 21:30 خولەکدا گوندی بێبداێ-ی و کانی مازێ-ی شارۆچکەی چەمانکێ-ی #دهۆک#یان بۆردومان کرد.
لەو بۆردومانەدا مزگەوتێک وچەندین خانووی هاووڵاتیان ڕووخان وخەسارێکی زۆرگەییشتە باخ و ڕەزی هاووڵاتیان.
لە ڕۆژی 31ی تەشرینی یەکەمدا لە نیوان کاتژمێرەکانی 15:00 بۆ 20:00 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوبەناو ناوچەی تەپەسوور-ی باسیای هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد.[1]
#01-11-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,516 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!