لە ڕاگەیەنراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندنی #هەپەگە#دا دەربارەی ئەوچالاکییە هاتووە:
هێزەکانمان لە ڕۆژی 1ی تەشرینی دوویەم لە کاتژمێر 17:10 خولەکدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانە خاڵی چاودێری بنکەی سەربازی سەرێکانی لە ناوچەی بازیدێ-ی ئاگری-یان کردە ئامانج. لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لەوخاڵە سەربازییەدرا، ژمارەی کوژراوبریندارانی دوژمن نەزانراوە.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕۆژی 1ی تەشرینی دوویەم لە کاتژمێر 15:30 خولەکدا دۆڵی ئەشکەوتی برینداران-ی ناوچەی زاپ-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد.
لەهەمن ڕۆژ و لە کاتژمێر18:00 گوندی شیلادزێ-ی ناوچەی مەتینا ولە کاتژمێر 21:00 گردی #هەکاری# بۆردومان کرا.
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپات تورکیا ڕۆژی 30ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێرەکانی نێوان 17:00 بۆ 17:30 خولەکدا دەورووبەری گوندەکانی پارێزگەی #دهۆک#یان بۆردومان کرد.[1]
#02-11-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,098 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!