دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
نرخی گۆشتی سور لە #سلێمانی# کەمدەکرێتەوە، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیش هۆکارەکەی بۆ زۆربوونی ڕێژەی ئاژەڵ دەگێڕێتەوە و دەشڵێت: دەبێت قەسابەکان پێوەی پابەندبن.
#سۆران# عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: نرخی گۆشت لە 16 هەزارەوە بۆ 14 هەزار دینار کەمکراوەتەوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە ئاژەڵ زۆرە و لە ئێستادا خواست کەمە، لەهەموو شوێنەکانیش هەر بەو نرخەیە و دەبێت قەسابەکان نرخیش بە دوکانەکانیانەوە هەڵبواسن.
دواڕۆژ لە ناوچەی بەلەدییەکەی سلێمانی بەدواداچوونی بۆ ئەو نرخە کرد و دەرکەوت هەموو دوکانەکان نرخەکانیان بە 14 هەزار دینار هەڵواسیوە، هاوڕێ محەمەد، خاوەنی دوکانێکی قەسابییە و بۆ دواڕۆژی ڕوونکردەوە: چەند ڕۆژێکە نرخی گۆشت بۆتە 14 هەزار دینار هەمووشمان بەو نرخەوە پابەندین.
هاوکات دکتۆر ڕزگار حەمەخدر، جێگری بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ڕۆژانە لای ئێمە بە تێکڕایی 70 تەن گۆشتی سور بەکاردەهێنرێت، مانگانەش نزیکەی دوو هەزار و 800 تەن و لە ساڵێکدا نزیکەی 22 تا 26 هەزار تەن گۆشت بەکاردەهێنرێت، ئەوەش لە ستانداری جیهانییەوە نزیکە.
وتیشی: لەستانداری جیهانی مرۆڤ لە ساڵێکدا 14 کلیۆ و 400 گرام گۆشتی سوری بۆ دیاریکراوە، بەپێی داتاکانی ئێمەش هەر تاکێک لە سنوری پارێزگاکەمان ساڵی 13 کلیۆ و 500 تا 13 کلیۆ و 800 گرام گۆشت دەخوات.[1]
#06-11-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,040 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!