بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بۆ بەڕێز خانەوادەی بەڕێزی نووسەر و ڕۆشنبیری کۆچکردوو #حەکیم کاکەوەیس#
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و ڕۆشنبیری بەهەڵوێست و نیشتمانپەروەر، کاک (حەکیم کاکە وەیس) م پێ گەیشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان و خەڵکی خۆڕاگری شاری #کەرکووک# دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک حەکیم کاکە وەیس بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی هەموولایەک بدات.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
#مەسعود بارزانی#
#19-11-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,783 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!