بە پێی ئامارێکی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە ماوەی ساڵەکانی 2010 تا 2018 لە هەرێمی کوردستان 912 ژن کوژراون و خۆیان کوشتووە.
لە هەشت ساڵدا 912 ژن کوژراون و خۆیان کوشتووە
|
|
|
|
ئەمڕۆ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری #هەولێر#، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، کە سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەراسیمێکی بەبۆنەی 25 نۆڤەمبەر- ڕۆژی جیهانیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنانەوە ڕێکخست.
لە مەراسیمەکەدا ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، ئاماری کوشتن و خۆکوشتنی ژنانی هەرێمی کوردستانی لە ماوەی ساڵانی 2010 تا 2018 بڵاوکردەوە.
ئامارەکەش بەمشێوەیەیە:
2010-105 ژن
2011-96
2012-83
2013-86
2014- 82
2015-119
2016- 125
2017- 112
2018-104
لە هەرێمی کوردستان جیاواز لە بەڕێوبەرایەتیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، هەریەک لە ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و دەستەی مافی مرۆڤ ئامارەکانی توندوتیژیی بڵاودەکەنەوە، مەرج نییە کە ئامارەکان وەک یەک بن، چونکە هەریەکەیان پشت بە ناوەندەکانی خۆیان دەبەستن.[1]
#25-11-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,583 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!